لێبرۆن جایمس بە تەمەنترین یاریزانە 30 خاڵ لە NBA تۆمار بكات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 121‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لیبرۆن جایمس ئەستێرەی یانەی لۆس ئەنجلس لیكەرز بووە بە تەمەنترین یاریزان  بتوانیت سێ ریكۆردی تێكەڵاو تۆمار بكات  لە سێ یاری لە سەر یەكی خولی رابیتەی یاریزانانی پیشەگەری تۆپی باسكەی ئەمریكا بوو.

 جایمس سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی 30 خاڵ و 10 تۆپی گەڕاوە ، 11 پاسی یەكلاكەرەوە لە یاری  یانەكەی بەرامبەر شیكاگۆ بۆڵز كە بەبردنەوەی لیكەرز و بەجیاوازی 6 خاڵ و بەئەنجامی 118-112 خاڵ تەواو بوو .

جایمس بووە بە تەمەنترین یاریزان سێ ریكۆرد تۆمار بكات و تەمەنی 34 ساڵ و 310 رۆژ بوو توانی سەربکەوێت بە سەر جایسۆن كێد كە سێ ریكۆردی تێكڵاوی تۆمار كرد لە ساڵی 2008 و لە تەمەنی 34 ساڵ و 291 رۆژدا بوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure