یاریەكانی خولی نایابی باسكەی كوردستان دەسپێدەكات

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 71‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا


دوای ئەوەی خولی تۆپی باسکەی یانە نایابەکانی کوردستان لە مانگی ئایاری رابردوو بەکۆتاهات، یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی کوردستان بە نیازە خولێکی گەورە و دوور و درێژ بۆ یانە نایابەکان بکاتەوە و پێنج مانگ بخایێنێت.

 

 (سەردار حەیدەر) سەرۆکی یەکێتی تۆپی باسکەی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دواڕۆژ ئاماژەی بەوەدا: "سەرەتاکانی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ یارییەکانی خولی تۆپی باسکەی یانە نایابەکانی کوردستان دەسپێدەکات و خولەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت پێچەوانەی ئەم خول و پاڵەوانیەتیانەی پێشووتر ئەنجامدرابوون کە بە ماوەیەکی کەم کۆتایی دەهات و خولەکەش بە دوو قۆناغ و بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچێت".


سەردار وتیشی: "چۆنیەتی شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە دەوەستێتە سەر ئامادەیی یانەکانیش لە رووی ماددییەوە چونکە یانە هەیە توانای ماددی بەمجۆرە نییە بتوانێت لە خولێکی دوور و درێژ بەشداربێت چونکە رەنگە خولەکە پێنج مانگ بەردەوام بێت و بە رێسا و رێنمایی نوێوە بەڕێوەی ببەین".


سەرۆکی یەکێتی تۆپی باسکەی کوردستان راشیگەیاند: "تاکو ئێستا (٨) یانە ئامادەییان دەربڕیوە لە خولەکە بەشداربن ئەوانیش یانەکانی ؛ (زاخۆ، دهۆک، ئاڵا، قەڵا، ئاسۆ، سەورە، سەنحاریب و ئەکاد)ـن".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure