فیفا بریاری گواستنەوەی هەردوو یاری عێراق بەرامبەر ئێران و بەحرەین بۆ دەرەوەی عێراقدا

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 192‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژسپۆرت

 

 

 یەكێتی تۆپی پێی نیو دەوڵەتی "فیفا " بریاریدا بە گواستنەوەی هەردوو یاری عێراق بەرامبەر ئێران و بەحرێن لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بۆ دەرەوەی عێراق .

 حسێن خەراسانی وتەبێژ بە ناوی یەكێتی تۆپی پێی عێراق  لە لێدوانێكیدا بۆ " میدیا عێراقەکانی راگەیاندووە  " فیفا رەتیكردەوە هەردوو یاری عێراق  بەرامبەر ئێران و بەحرەین لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕەوە ئەنجامبدرێت بە هۆی خۆپێشاندانەكانەوە "

 هەروەها وتی "  فیفا سوورە لە سەر گواستنەوەی هەردوو یارییەكە بۆ دەرەوەی عێراق ، بۆیە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا بە دیاری كردنی یاریگای شاری وەرزشی لە عەمانی پایتەختی ئەردەن بۆ ئەوەی ببێتە یاریگای عێراق "

یاری عێراق بەرامبەر ئێران  لە 14 ئەم مانگە بەرێوەدەچێت و یاری عێراق و بەحرەین رۆژی 19 هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure