گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 731‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ پێنجشەممە٧-١١- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

مارکا:

رۆدریگۆ لە بێرنابیۆ دەبریسکێتەوە
گەوهەرەکەی ریاڵ مەدرید رابەرایەتی تێکشکانی یانەی گالاتە سەرای کردو توانی ٣ گۆڵ بکات و دوو گۆڵ درووست بکات
ئەمە یەکەم هاتریکی رۆدریگۆ بوو دوای ٦ یاری
 بنزیمەش دوو گۆڵ دەکات و رامۆس بە گۆڵێکی پانێنکا شەوێکی خۆش بەڕێدەکەن
ئاتلەتیکۆ مەدرید ٢-١ بە لیڤەرکوزن دەدۆڕێت ودرەنگ کاردانەوەی دەبێت و گۆڵێک دەکات


ئاس:

کەوتن لە ئاسمانەوە
ریاڵ مەدرید ٦-٠ گالاتە سەرای
رۆدریگۆی سەرسامکەر لە بێڕنابیۆ ٣ گۆڵ دەکات و  گۆڵێک بۆ بنزیمە درووست دەکات
 بنزیمە بەسەر دی ستیفانۆ سەرکەوت و گۆڵی ٥٠ی کرد
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توشی یەکەم دۆڕان بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکان دژی لیڤەرکوزن ٢-١
پابلۆ کاسادۆ دووپاتی دەکاتەوە ئیسپانیا توانای میوانداریکردنی مۆندیالی هەیە بە بێ هیچ وڵاتێکی تر

سپۆرت:

قسەکانی ئانسۆ فاتی
من دڵخۆشم لە یانەی بەرشەلۆنەو هیوام وایە  بۆ هەتا هەتایە لێرە بمێنمەوە
من ئارامم و  هەوڵ دەدەم کارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بکەم
من ناگۆڕێم چونکە من لە تیپی یەکەمم
جۆردێ ئەلبا ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

چارەسەر
 کلیلی کاردانەوەکانی یانەی بەرشەلۆنە کە پێویستی پێیەتی
دیاریکردنی شوێنی گریزمان وعوسمان دیمبلی
زیادکردن و خێراکردنی تۆپەکان
 چارەسەرکردنی لایەنی جەستەیی و فشارەکان بە شێوەیەکی باش
رۆدریگۆ هەموان سەرسام دەکات

ریاڵ مەدرید ٦-٠ گالاتە سەرای
دۆڕانی یەکەمی ئاتلەتیکۆ مەدرید و چاوەڕوانی وەستان دەبێت


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure