بەوێنە: یانەکانی شێروانە و رزگاری و بازیان و پەیام دووەم سەرکەوتن بەدەست دەهێنن

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 71‌ جار بینراوە
dwarozh



دوارۆژ، ئەردەڵان محەمەد
کێبڕکێکانی گروپی سلێمانی خولی پلەیەکی بالەی یانەکانی کوردستان بەردەوامی ھەیەو لەدووەم رۆژی یاریەکاندا یانەکانی شێروانە و بازیان و رزگاری و پەیام دووەم سەرکەوتن تۆمار دەکەن.

لەھەردوو ھۆڵی یانەکانی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی یاریەکان بەردەوامی هەبوو، شەش یاری لەدووەم رۆژدا ئەنجامدرا.
یانەی شێروانە توانی بردنەوەیەکی گرنگی  تۆماربکات
کاتێک بە (٣-١)گێم یاریەکەی لەکفری بردەوە، کە دێربی گەرمیان بوو.

یانەی چەمچەماڵیش بردنەوەیەکی قورسی بەدەستھێنا کاتێک بە(٣-٢)گێم لەیانەی دەروازەی بردەوە.
یانەی بازیانیش بە٣ گێمی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر قەڵادزێ بەدەستھێنا.
لەھۆڵی پێشمەرگەی سلێمانیش سێ یاری تر بەڕێوەچووکاتێک یانەی پەیام دووەم سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی شەھیدان بەدەسھێنا بە٣گێمی بێ بەرامبەر، یانەی رزگاریش بەھەمان ئەنجام  یانەی پێنجوێنی تێپەڕاند.
یانەی خانەقینیش بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر ھاوکاری بەدەسھێنا بە(٣-٢)گێم.

ئیبراھیم خەلیل یاریزانی یانەی شێروانە ئەوەی بۆ دواڕڕۆژ باسکرد:" سەرەتا سوپاس بۆ بەرپرسانی یەکێتی بالەی کوردستان بۆ کردنەوەی ئەم خولە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر لەنەبوونی پاڵەوانێتی، بۆیە ھیوادارم ئەم خولە بۆ ساڵانی داھاتوو بەردەوام بێت، بەڵام یاریەکان بەشێوازی خول بێت باشترەو سودی زۆری بۆیانەکان و یاریزانانیش دەبێت.
 لەلای خۆیەوە حەیدەر ئەحمەد سەرپەرشتیاری بالەی یانەی كفری رایگەیاند: كردنەوەی ئەمجۆرە خولانە گرنگە، ئەگەر بەشێوەیەكی رێكخراوتربێت‌و ماوەیەكی زۆر بخایەنێت یانەكان‌و راهێنەر‌و یاریزانانیش سودی زیاتری لێ دەبینن، بەڵام بەبەراود بەیاریەكانی تر زۆر فەرامۆشكراوە، بۆیە هەتا زیاتر گرنگی پێبدرێت‌و خول‌و پاڵەوانێتی بۆ بكرێتەوە بەدڵنیاییەوە یاریەكە دەگەشێتەوە، بەڵام نەكردنەوەی خول یان شەش ساڵ جارێك خول بكرێتەوە دەبێتە چاوەروانی فاتیحە بین بۆ یاری بالە.
یاریەكانی خولی پلەیەكی بالەی یانەكانی كوردستان گروپی سلێمانی بەبەشداری 18یانە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەشاری سلێمانی بەردەوامی دەبێت‌و لەكۆتاییدا هەشت یانە لەخولی پلەیەك دەمێنێتەوە‌و 10یانەش بۆ ریزی یانە پلەدووەكان دادەبەزێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure