گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 609‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ سێشەممە ٥-١١- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

ئاس:
شەبەحی سیانەیی
 بەیڵ کرژییەکان لەگەڵ مەدرید بەرزدەکاتەوە
 یاریزانەکە فشار دەکات تا لە گواستنەوەی مانگی یەک یانەکە جێبهێڵێت
بەیڵ بەهۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ زیدان یانەکە جێدەهێڵێت
یانەکە ترساوە لەسەر ئارەزووی ئەو یاریزانە بۆ پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی وێڵزەوە دوای مانگێک کە درێسی یانەکەی نەپۆشیووە
هەروەها چوونە دەرەوەی لە بێڕنابیۆ لە یاری ریاڵ بیتس لە یاریگا پێش کۆتایی یاریەکە، یانەکەی بێزارکردووە
یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نۆ بۆ لێبووردن دەگەڕێت دژی سلاڤیا براگ
رۆدریگۆو ماکسی لەگەڵ ڤالنسیا دەبن  بە بێ هەڵە دژی لیل

مارکا:

بەیڵ بەڵێ بۆ وێڵز دەکات
 سبەی ئامادە نابێت دژی گالاتە سەرای و  ئەمرۆ بۆ هەڵبژاردەی وێڵز بانگ دەکرێت
 زیدان پشت بەو یاریزانە نابەستێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان و ئامادەی یاری ئیباریش نابێت
بەیڵ لە کۆتا دەرکەوتنیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توشی پێکان بووە.
بەرشەلۆنە دژی سلاڤیا براگ بە شوێنی ئاشتبوونەوە دەگەڕێت
تەنها بردنەوە دژی لیل ڤالنسیا رزگار دەکات

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

کاتی گریزمان
بە بێ سوارێز ، فرەنسیەکە دەیەوێت وەکو هاوبەش لەگەڵ میسی دەربکەوێت
ئانسۆ فاتی یان دیمبلی دێنە پێکهاتە سێ شاخەکەی ڤاڵڤێردییەوە
بەیڵ دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت
سیلادسی راهێنەری ڤالنسیا: هیچ پەراوێزێک نیە بۆ ئەنجامدانی هەڵە
ئۆسکار گارسیا بووە راهێنەری سەلتاڤیگۆو ئەگێری بووە راهێنەری لیگانێس

سپۆرت:

کاردانەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان
ڤاڵڤێردی دەیەوێت  باشترین وێنەی یانەکە بگەڕێنێتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بە شێوەیەکی گەورە بەدەست بهێنێت
عوسمان دیمبلی دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەکەو لەوانەیە گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو لە سێ شاخەکەی پێشەوە بکرێت


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure