بەڤیدیۆ: بۆ یەکەمجار لە مێژووی سعودییە یاری زۆرانبازی خانمان بەڕێوەچوو

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 170‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم وڵاتە، شانشینی سعودی رێگەدەدات یاری وەرزشی تایبەت بە خانمان ئەنجامبدرێت.

لە میانی بەڕێوەچوونی نمایشی کڕاوڵ جووڵ ـی تایبەت بە زۆرانبازی سەربەست کە فیدراسیۆنی (WWE) رێکی خستبوو، لە یەکێک لە یارییەکانی ئەم نمایشە هەردوو خانمە زۆرانباز (ناتالیا) و (لانسی ئیڤێنس) لە یارییەکی تاکی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.


پێشتر لەسەرجەم ئەم نمایشە وەرزشییانەی لە وڵاتی سعودییە ئەنجامدەدران، بە هیچ جۆرێک یاری زۆرانبازی خانمان رێگە نەدەدرا، بەڵام لە هەنگاوێکی دەگمەن بەرپرسانی ئیداری و وەرزشی ئەم وڵاتە بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی (WWE) تایبەت بە نمایشی زۆرانبازی سەربەست، ئەم هەنگاوەیان کردە ڕاستی.


هەر زوو بەڕێوەچوونی یاری نمایشی زۆرانبازی خانمان کاردانەوەی نێوخۆی سعودییە و جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە رەخنەگران ئەم هەنگاوە بە نەرێنی وەسف دەکەن بەهۆی بوونی دوو لە پیرۆزترین رووگە ئیسلامییەکان کە مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پیرۆزی پێغەمبەر ـن،(د-خ) بەشێکیش لە چاودێران ئەم هەنگاوەیان بە کرانەوەی وڵاتی سعودییە وەسف کرد بە رووی جیهان و بەرفراوانکردنی ئازادییە کەسییەکان و برەودان بە مافی ئافرەت لەم وڵاتە کە پێشووتر تێبینی لەسەری هەبوو.


ماوەی دوو ساڵە شانشینی سعودی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ کۆمپانیای (WWE) واژوکردووە و بە پێی ئەم گرێبەستە ساڵانە کۆمپانیای ناوبراو ٤ نمایشی زەبەلاحی زۆرانبازی لەم وڵاتە ئەنجامدەدات و ئەفسانەکانی کۆن و تازەی زۆرانبازی بەشدار دەبن لەبەرامبەردا بەرپرسانی سعودییە بۆ هەر نمایشێک بڕی ١٦ ملیۆن دۆلار دەدەنە کۆمپانیای دەبڵیو دەبڵیو ئی جگە لە دابینکردنی خەرجی مانەوە و گەشتکردن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure