گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 205‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ دووشەممە٤-١١- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو...

 

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
لە مامۆستاکانەوە
دوای ٣٠ ساڵ.. یانەی لازیۆ لە سانسێرۆ لە خولی ئیتاڵیا لە ئەیسی میلان دەباتەوە
ئیمۆبێلی گۆڵی ژمارە ١٠٠ دەکات و هۆکارەکەش قەیرانی میلان بوو
 لازیۆ سەرەتا گۆڵ لە لایەن ئیمۆبێلی دەکات و دواتر کۆرییا بە هەڵەی باستۆس ئەنجامەکە یەکلادەکاتەوە بۆ ٢-١
 ئینزاگی" ئێستا دەبێت سەرمان بەرزبکەینەوە
 پیۆلی" دەبێت باشتر بین
 ئاهەنگێڕان لە ساردینیا
 ئەمە کالیارییە لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢-٠ لە بێڕگامبۆ
 گۆڵی بالیسیچ بە هەڵەو ئۆلیڤا... ئاتڵەنتا دۆڕا
ناپۆلی سزا دەدرێت... مەشق و راهێنان بە داخراوی دەکات دژی ساڵزبۆرگ
یاخیبوونی بالۆتێلی لە یاریگا
ماریۆ  لە لایەن هاندەرانی ڤیرۆناوە دەکرێتە قوربانی
 لێدانی تۆپ بەرەو هاندەران و چونە دەرەوە دەستپێدەکات
یاریەکە بۆ چەند خولەکێک راگیرا
 یۆریچ: هیچ درووشمێکی رەگەزپەرەستی بوونی نەبوو


تۆتۆ سپۆرت:

 نهێنی دی لێگت
متمانە بەخۆبوون و سوودوەرگرتن لە وانەی یاریزانە گەورەکان و هاوڕێکانی لە ژوری جلگۆڕین
ئامۆژگاری ساری  دوای یاری ناپۆلی
ژمارەکانی تۆرینۆ هێشتا وەکو خەوی ناخۆشە
ئاستی بەرز لە دێربی بەس نەبوو: ئێستا پێویستیان بە خاڵە پێش چوونیان بۆ بریشیا
کۆرییا.. ماڵئاوایی میلان و لازیۆ لە پلەی چوارەمە
 رۆسۆنێری لە سان سێرۆ دەدۆڕێت
 ئاتڵەنتا دۆڕا... ئەمە کالیاریە لە شێوازی خولی یانە پاڵەوانەکانە


لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

خەونی خولی یانە پاڵەوانەکان بوو بە هەڵم
 ئاگادارکردنەوەی رۆسۆنیری
یارییەکی نایابی تیپەکەی ئینزاگی لەگەڵ گۆڵی ئیمۆبێلی و کۆرییا ٢-١
پیۆلی هێشتا متمانەی بە پلەی چوارەمی هەیە:" بێهیوایی لەگەڵ لیاو بەڵام لە رێگای راستە
درووشمە رەگەزپەرەستییەکان بەسە.. دەچمە دەرەوە
 هەڵهاتنی بالۆتێلی بەهۆی رەگەزپەرەستییەوە
 سوکایەتی لە ڤیرۆنا... بالۆ تۆپەکە بە رووی هاندەران هەڵدەدا" هەموان لەگەڵ مندان... ئەوەی حاشای لێ دەکات پیاو نیە
بریشیا دۆڕا: وازهێنانی کۆرێنی.. لۆپێز یان گرۆسۆ جێگرەوەیە
تەقینەوەی کالیاری... نمایشی گەورەو پلەی چوارەمی
لە ٢٠١٩ شەش جار یارییەکان راگیراوە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure