مانی پاکیاو هوشدارییەكی توند دەداتە فلۆید مایۆزەر

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 315‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

مانی پاکیاو  بۆكسێنەری بە ناوبانگی  فلیپینی  و پاڵەوانی جیهان لە كێشی ناوەند، هۆشدارییەكی توندی  ئاڕاستەی فلۆید مایویزەر ركابەرە ئەمریكیەكەی كرد، ئەمەش لە وەڵامی بانگهێشتیكردنە  ئەمریكیەكەی  بۆ ئەنجامدانی رووبەرووبوونەوەیەكی نمایشكارانە  لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن .

مانی پاکیاو لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە ئەژماری فەرمی خۆی لە "( تویتەر )بڵاویكردووەتەوە لە میانەیەكی یەكەیەكی راهێنایدا وتی "فلۆید مایۆزەر"گەر جەنگێكی راستەقینەی دەوێت ئەوە ئامادەی رووبەروو بوونەوەم ، وە ئەگەر رووبەڕووبوونەوەیەكی نمایشكارانەی دەوێت ، ئەو جاكی هاوڕێم هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی "

 لە گرتە  ڤیدیۆیەكدا لە میانەی یەكەیەكی راهێنانیاندا (جاك ما) دامەزرێنەری كۆمپانیای ( علی بابا)ی زەبەلاخ بە یاوەری پاكیاو دەر دەكەوێت، جاك وەڵامی دایەوەو وتی" من ئامادەم ،  لە هەر شوێنێك و كاتێك بێت ، تیپی مانی ئامادەیە"

مایۆزەر ماوەیەك لەمەوبەر رایگەیاندبوو كە شەڕێكی  نمایشكارانە  لە دژی مانی پاکیاو لە تۆكیۆ ئەنجام دەدات .

جێ  وەبیرهێنانەوەیە كە مانی پاكیاو پێشتر لە بەرامبەر  فلۆید مایۆزەری زەبەلەحدا کە هیچ یارییەک نەدۆڕاوە، لە رووبەرووبونەوەیان كە لە ساڵی 2015 بەڕێوەچوو بە خاڵ دۆڕابوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure