لێدوانی زیدان دوای بردنەوە لە گالاتە سەرای​

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2094‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لەرکابەرییەکانی گروپی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە سێیەم جەولەدا یانەی ریاڵ مەدرید لە تورکیا بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕایەوەو توانی ١-٠ لە یانەی گالاتە سەرای بباتەوە.

دوای یاریەکە زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی لە بردنەوەکە کردو ستایشی یاریزانەکانی کرد.

 

زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند" ئەگەر تۆ نەتوانیت گۆڵی دووەم بکەیت، ئەوا رووبەڕووی زەحمەتی دەبیتەوە تا کۆتایی یاریەکە، ئەمڕۆ ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەبوو تا کۆتایی، دەبێت هەموو شتێک لە پێناو ئەم درێسە پێشکەش بکەین، کۆرتوا ئەمڕۆ درەوشایەوە، ئەو لە گێمی یەکەم ئێمەی رزگارکرد، هەروەها ئێمە چەندین دەرفەتمان بۆ درووستبوو، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بکەین و ئەمرۆ لە خولەکی یەکەمەوە تا ٩٠ لە لوتکەی تەرکیزدا بووین.

وتیشی" من ئەمڕۆ دڵخۆشم و رەخنەکان بوون بە رابردوو، ئەوەش بەشێکە لە جیهانی تۆپی پێ، ئەگەر ئەمڕۆ رووبەڕووی دۆڕان بووینایەتەوە، ئەوا رەخنەکان زیاتر دەبوون، ئەوەی گرنگ بوو بردنەوە بوو، دەبێت دڵخۆش بین بەم بردنەوە، یاریگای گالاتە سەرای یاریگایەکی ئاسان نیە دژی ئەم هاندەرانە ئاسان نیە ١-٠ یاریەکە ببەیتەوە بەڵام لە راستیدا ئێمە شایەنی ٣-٠ بووین، ئێمە بە کەسایەتییەکی گەورەوە یاریمان کرد، رۆدریگۆ یاریزانێکی گرنگە لە ئێستاداو لە داهاتووی ریاڵ مەدریدیش.


لە کۆتایدا وتی: ئێمە لە رابردوو چەندین نازناومان بردووەتەوە، ئێستا ئەوە بووە بە رابردوو، ئێستا لە کاتێکی ئامادەین،ئێمە وەڵامی هەموانمان دایەوە، ئەمڕۆ هەموو یاریزانەکان باشبوون، من هیچ دڵەڕاوکێم نیە بۆ هازارد، ئەو دەرفەتی درووستکرد، ئەوەی گرنگ بوو ئەمڕۆ هەمووان یارییەکی باشیان ئەنجامدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure