ڤیدیۆ گروپی چوارەم:دیبالا یۆڤانتۆسی رزگارکرد

جیهان :: 23/10/2019‌ :: 518‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ سپۆرت

 لەرکابەرییەکانی گروپی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە سێیەم جەولەدا ، یانەی یۆڤانتۆس بە لێهاتووی پاولۆ دیبالا توانی دۆڕان بکاتە بردنەوەو خاڵەکانی وەکو ئاتلەتیکۆ مەدرید لێ بکاتەوە.

یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوە.
سەرەتا رووسیەکان توانیان لە خولەکی، ٣٠، گۆڵێک لە لایەن میرانچۆک بکەن و گێمی یەکەم پێشبکەون.
لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس، توانی بە دوو گۆڵ وەڵامیان بداتەوەو  لە لایەن ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی دیبالا لە خولەکەکانی ٧٧ و ٧٩ گۆڵی یەکسانبوون و بردنەوە بکات و یاریەکە ٢-١ بباتەوە.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، کە پێشووتر ئەنجامدرا، ئاتلەتیکۆ مەدرید ١-٠ لە بایەرلیڤەرکوزنی بردەوە.

ریزبەندی گروپەکە:

1-ئاتلەتیکۆ مەدرید ٧ خاڵ
2-یۆڤانتۆس ٧ خاڵ
3-لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ ٣ خاڵ
4-بایەرلیڤەرکوزن سفر


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure