ڤیدیۆ گروپی دووەم:بایرن میونخ و تۆتنهام بردنەوەیان تۆمارکرد

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 195‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


 لەرکابەرییەکانی گروپی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە سێیەم جەولەدا ، یانەکانی بایرن میونخ و تۆتنهام بردنەوەیان بەدەستهێنا.

یانەی بایرن میونخ لە وڵاتی یۆنان، توانی بردنەوەیەکی گرنگ تۆماربکات و ٣-٢ لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس بباتەوە.

سێ گۆڵی باڤارییەکان یاریزانان"لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و تۆلۆسیۆ گۆڵەکەی تری کرد.

دوو گۆڵی ئۆڵۆمپیاکۆس یوسف عەرەبی و گولهێرمی تۆماریان کرد.

لەدووەم یاری ئەم گروپە یانەی تۆتنهام بردنەوەیەکی گەورەی بەدەستهێناو توانی ٥-٠ لە یانەی  کریڤنا زڤیزدا بباتەوە.

گۆڵەکانیش یاریزانان" هارکەین دوو گۆڵ و مین سۆن دوو گۆڵ، و لامێلا گۆڵەکەی تری کرد.

ریزبەندی گروپی دووەم ببینن:

1-بایرن میونخ ٩ خاڵ
2-تۆتنهام ٤ خاڵ
3-کریڤنا زڤیزدا ٣ خاڵ
4-ئۆڵۆمپیاکۆس ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure