ڤیدیۆ گروپی یەکەم:ریاڵ مەدرید بەسێ خاڵی گرنگ گەڕایەوەو پاریس وەستانی نیە

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1231‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لەرکابەرییەکانی گروپی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە سێیەم جەولەدا یانەی ریاڵ مەدرید لە تورکیا بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕایەوەو پاریس سانجێرمانیش وەستانی نیەو سێیەم بردنەوەی لەسەر یەکی تۆمارکرد.


ریاڵ مەدرید لە ئەستەنبوڵ لە وڵاتی تورکیا بووە میوانی یانەی گالاتە سەرای و لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ١-٠ بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکە تۆنی کرۆس لە خولەکی ١٨ی گێمی یەکەم تۆماری کرد.
ریاڵ مەدرید بە درێژایی یاریەکە چەند دەرفەتێکی ئاسانی لە دەستداو نەیتوانی گۆڵی زیاتر بکات.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان لە بەلجیکا توانی ٥-٠ شکست بە یانەی  کلۆب بروج بێنێت و پارێزگاری لە پێشەنگی گروپەکەی بە ٩ خاڵ بکات.

پێنج گۆڵەکە هەریەکە لە ئیکاردی دوو گۆڵ و مباپی سێ  گۆڵەکەی تری کرد.
ریزبەندی گروپەکە :

1-پاریس سانجێرمان ٩ خاڵ
2-ریاڵ مەدرید ٤ خاڵ
3-کلۆب بروج ٢ خاڵ
4-گالاتە سەرای ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure