ڤاڵڤێردی قسەی خۆی لە کۆنگرەکە لەسەر یاری سلاڤیا براگی چیکی کرد

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 208‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

سبەی چوارشەممە لە جەولەی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی سلاڤیا براگی چیکی ویاریەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردو باسی لە یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.

ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەکە رایگەیاند:" یانەی سلاڤیا براگ رکابەرێکی زۆر زەحمەتە،چاوەڕوانی رکابەرێکی گەورە دەکەین، لە دوو  یاری رابردوو ئەوەی نیشانداوە،لە وەرزی رابردوو توانیان لە سڤییا ببەنەوە، ئەوان زۆر را دەکەن، سێ خاڵ بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

لەسەر پێکانی ئۆمتیتی وتی" ئەو یارییەکی گەورەی دژی ئیبار ئەنجامدا، بەڵام ئەمرۆ توشی پێکان بوو، ئێمە نامانەوێت مەترسی لەسەر ئەو یاریزانە درووست بکەین، ئەو توشی رووشان بووەو ئێمە چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانین لە رۆژانی داهاتوو دەزانین.

دواتر لەسەر یاریزانەکانی وتی" لەوانەیە بە میسی و گریزمان و سوارێز یاریەکە دەست پێ بکەم، هەروەها ئەگەری یاریکردنی فاتی و دیمبلیش هەیە، با سبەی ببینین، وەرزەکە درێژەو  چەندین یاریمان لە پێشەو بە شوێنی ئەوە دەگەڕێین یاریزانەکانمان بگەن بە بەرزترین ئاستی خۆیان.

لەسەر یاری کلاسیکۆ وتی" تەمەنا دەکەم ئەم هەفتە ئەنجام بدرێت، ئێستا لە جەنگەکە لە ناوەڕاستی  لالیگاو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیایە، من نازانم بۆچی یاریەکە دوادەخرێت ، ویستی من ئەوەیە ئەم هەفتە ئەنجام بدرێت

لەسەر هاتنی رۆناڵد کۆمان بۆ یانەکەی وتی" پڕوپاگەندەکان هەمیشە کۆتاییان نایەت، من ئەوە دەزانم، لە ئێستادا من گرنگی بە وناوانە نادەم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure