مۆدریچ نهێنییەک لەسەر رۆناڵدۆ و میسی ئاشکرا دەکات

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1398‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لۆکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، چاوپێکەوتنێکی دوورو  درێژی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فرەنسی ئەنجامداوەو باس ئەو ساتە دەکات کە لە ساڵی رابردوو تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ی بردووەتەوە.

سەرەتا مۆدریچ لەسەر بردنەوەی تۆپە زێڕینەکە دەڵێت"کاتێک من بووم بەبراوەی تۆپی زێڕین، رۆناڵدۆ پەیوەندی بە منەوە کردو پیرۆزبایی لێ کردم،بەڵام هیچ شتێک من و میسی بە یەکەوە نەبەستووەتەوەو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە منەوە نەکرد پیرۆزبایی لە من بکات.

لەسەر براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٩ دەڵێت" کێبڕکێ لە نێوان هەریەکە لە رۆناڵدۆ و میسی و ڤان دایک و محەمەد سەڵاح توند دەبێت بۆ بردنەوەی تۆپەکە من هیوای بەختێکی باش بۆ ئەوان دەخوازم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure