ئامێرێكی تایبەت بۆ دۆزینەوەی خاوەن درووشمە رەگەز پەرستییەكان لە ئیتاڵیا بەرهەمدەهێنرێت

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 212‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

گابرێلی گرافینا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاماژەی بۆ  ئەگەری داهێنانی سیستەمێكی  راداری دەنگی بۆ یارمەتیدان بۆ سەركەوتن بەسەر رەگەز پەرستەكان لە یاریگاكاندا .

لە سەرەتای دەستپێكی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا  2019-2020 هەڵسوكەوتە رەگەز پەرستیەكان لە یاریگا ئیتاڵیەكان زیادی كردووە و ئەو هەڵسوكەوتانە بوونە گەیاندنی ئازار بۆ چەندین یاریزان دیارترینیان رۆمێلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری ئینتەرمیلان و رۆناڵدۆ ڤییرای یاریزانی ناوەراستی سامپدۆریا بوو.

یانەی رۆما دوێنی داوای لێبوردنی پێشكەش بە یاریزانی ناوەڕاستی پۆرتوگالی ڤێیرا کرد لە سەر ئەو درووشمە رەگەز پەرستیانەی لە لایەن هاندەرانی رۆماوە رووبەرووی بووەوە كە گەشتیان بۆ یاریگای ماراتسی كرد لە یاری نێوان سامپدۆریا و رۆما .

گرافینا  لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی :" یاساكانمان  توندوتیژن گەر پێوانەی بكەیت لە سەر ئاستی ئەوروپا ، زۆرجار درووشمی رەگەز پەرەستیمان گوێ لێنابێت بەڵام دەبێت رووبەرووی ئەو هەڵسوكەوتە ببینەوە "

هەروەها دەربارەی ئەو ئامێرە كە دەتوانرێت بەكاری بهێنرێت "ئامێرەكە بۆ نەهێشتنی تیرۆر بەكار دەهێنرێت و دەتوانێت ئەو دەنگانە دیاری بكات وئاراستەیان دیاری بكات و شی بكاتەوە كە وامان لێدەكات خاوەن ئەو دەنگە دیاری بكەین كە درووشمی رەگەز پەرستییەكان دەڵێتەوە"

گرافینا دووپاتی كردەوە كە ئامێرەکە لە ئیتاڵیا دروست دەكرێت و یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا پارەیەكی زۆر خەرج ناكات ، بەڵام روونیكردەوە كە تەنها كێشە لێردا پەیوەستی تایبەتمەندی تاكە چونكە ئامێرەكە دەتوانێت گفتووگۆی هاندەران وەرگرێت ئەمەش پێشێلكردنی تایبەتمەندییەكانە و هەوڵ دەدەین هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت بكەین سەبارەت بەو بابەتە و دەتوانین لە پالێرمۆ تاقی بكەینەوەو لەكاتێک هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە بەرامبەر ئەرمینیا یاری دەكات".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure