بەرشەلۆنە راهێنەری دیاری کرد

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1868‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی راهێنەری نوێ دیاری دەکات و رۆناڵد کومانی هۆڵەندی وەکوو راهێنەر لە ماوەی داهاتوو لە شوێنی ڤاڵڤێردی هەڵدەبژێرێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە رۆناڵدۆ کۆمانی راهێنەری هەلبژاردەی هۆڵەندا بکاتە راهێنەر و لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠ نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەدات.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی دواتر، بە پارە پاداشتی ڤاڵڤێردی راهێنەرە دەداتەوە، ئەمەش بەهۆی خاڵێك لە گرێبەستی نێوانی  هەردوولا بۆ نوێکردنەوە.

ڤاڵڤێردی تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەو  لە مانگی شەش کۆتایی دێت، بەڵام هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون و بۆ ساڵێکی تر واتە تا ساڵی ٢٠٢١ بە رێککەوتنی هەردوولا نوێی بکەنەوە، بەڵام بەرشەلۆنە لەم خاڵە دەکشێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure