​زیدان کەوتە مەترسییەوەو ریال مەدید گفتووگۆ لەگەڵ مۆرینیۆ دەکات

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 617‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

چەند رۆژنامەنوسێکی ئیسپانی زانیاری نوێ لەسەر دۆخی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاودەکەنەوەو رایدەگەیەنن لە ئێستادا زیدان لە مەترسیدایەو  یانەی ریاڵ مەدرید قسە لەگەڵ مۆرینیۆ دەکات.

ریاڵ مەدرید لە رۆژی شەممە لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا ١-٠ بە یانەی ریاڵ مایۆرکا دۆڕاو  پلەی یەکەمی خولەکەی بۆ بەرشەلۆنە لە دەستداو لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش دۆخی باش نیە.

 

رۆژنامەنوس بۆرخا مازارۆ لە بەرنامەی چرینگیتۆ شەوی رابردوو بەشداری کردو رایگەیاند" لە یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوایی و نیگەرانی گەورە هەیە لە نێوان زیدان و بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید، زیدان لە ئێستادا لە دۆخێکی مەترسیداردایەو  ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید قسە لەگەڵ خۆسیە مۆرینیۆی پۆرتوگالی دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکە لە شوێنی زیدان لە داهاتوودا.

 

هەروەها  جۆسیپ پیدریرۆڵ لە بەرنامەکە رایگەیاند" دۆخی زیدان لەیانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی  هەستیار بووەو  ئەو  زیدانە نیە کە بووە خاوەنی ٣ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو  ئێستا راهێنەرێکی جیاوازترە، دۆخی ئەو تەواو ئاڵۆز بووە لە یانەی ریاڵ مەدرید.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure