یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانەو دەیەوێت بە تەواوی ریاڵ مەدرید بڕوخێنێت

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3606‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پێگەی ELCHIRINGUITO |ی بە ناوبانگی ئیسپانی هەواڵێکی لە ژوری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاوکردووەتەوەو  رایگەیاندووە، یاریزانانی ئەو یانە کەتەلۆنیە نیگەرانن یاری کلاسیکۆ دواخراوە.

بڕیار بوو یاری کلاسیکۆی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا لە شەممەی داهاتوو کە ٢٦-١٠- ٢٠١٩ دەکات، یاریەکە لەیاریگای بەرشەلۆنە لە کەتەلۆنیا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی  خەڵکی شاری بەرشەلۆنە دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئیسپانیا یاریەکە دواخراوەو بە قسەی راگەیاندنەکانی ئیسپانیاش لە رۆژی ١٨-١٢- ٢٠١٩  ئەنجام دەدرێت.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە یاریزانانی بەرشەلۆنە کە ئەم هەفتە  پێشەنگی خولی ئیسپانیایان لە یانەی ریاڵ  مەدرید بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ وەرگرت، نیگەرانن لە دواخستنی یاریەو  وای دەبینن دەرفەتێکی باش هاتووەتە پێش بۆ ئەوەی کۆتایی بە یانەی ریاڵ مەدرید بهێنن و بە تەواوی بیرۆخێنن .

ریاڵ مەدرید لەم هەفتە ١-٠ بە یانەی ریاڵ مایۆرکا دۆڕاو بەرشەلۆنە ٣-٠ لە ئیباری بردەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure