نزیکترین یاریزان بۆ تۆپە زێڕینەکە ئاشکرا بوو

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6239‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەمڕۆ ناوی ٣٠ یاریزانی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی  تۆپی زێڕینی ٢٠١٩ رادەگەیەنرێت و بڕیارە لە ٢-١٢- ٢٠١٩  خەڵاتی براوە لە شاری پاریس  دابەش بکرێت.

 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نزیکترین یاریزان بۆ بردنەوەی تۆپە زێڕینەکە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت نزیکترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی تۆپەکە میسی ئەرجەنتینییە.
ئەمە لە کاتێکدایە میسی توانی خەڵاتی زە بێستی فیفا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بباتەوە.

 

چاوەڕوانیش دەکرێت هەریەکە لە ڤان دایکی هۆڵەندی و رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، پاڵێوراوی بەهێزبن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

 

باشترین یاریزانی جیهان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە قۆناغی کۆتایی لە لایەن ١٨٠ رۆژنامەنوس  لە سەر ئاستی جیهان دیاری دەکرێت.

میسی خاوەنی ٥ تۆپی زێڕینەو لە ئەگەری بردنەوەی ئەوا ریکۆردی جیهان بەناوی خۆیەوە دەکات و پێش رۆناڵدۆ دەکەوێت.

 

میسی لە وەرزی رابردوو توانی تەنها خولی ئیسپانیا بباتەوەو گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا بووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure