بەڤیدیۆ:ئەیسی میلان بە راهێنەری نوێوە توشی یەکسانبوون بوو

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 140‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەگەڵ راهێنەری نوێ پیۆلی" یانەی ئەیسی میلان بە یەکسانبوون دەستی پێکردو ٢-٢ لە دوا ساتەکاندا لەگەڵ یانەی لیچی یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمدا ئەیسی میلان لە یاریگای سانسێرۆ میوانداری یانەی  لیچی کردو لە ئەنجامدا ٢-٢ یەکسانبوون.
سەرەتا میلان لە خولەکی ٢٠ ، هاکان گۆڵی یەکەمی بۆ میلان کردو گێمی یەکەم ١-٠ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم، یانەی لیچی توانی لە خولەکی  ٦٢ گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن یاریزان، باباکار بکات، بەڵام جارێکی تر میلان لە خولەکی ٨١ لە لایەن پیاتیک ٢-١ پێشکەوت.
بەڵام لە خولەکی ٩٢ یانەی لیچی توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو گۆڵێک لە لایەن یاریزان" کالدیرۆنی بکات و خاڵێکی گرنگ لەو یانەیە وەربگرێت.
میلان بەم یەکسانبوونە بووە خاوەنی ١٠ خاڵ و لە پلەی ١٢ دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure