فرانس فتبۆڵ پاڵێوراوانی براوەی تۆپی زێڕین رادەگەیەنێت

جیهان :: 20/10/2019‌ :: 3618‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

سبەی دووشەممە ٢١-١٢- ٢٠١٩، گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فرەنسی، لە کاتژمێر ٧:٠٠، لیستی ئەو یاریزانانە بڵاودەکاتەوە کە پاڵێوراو دەبن بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩.

هەروەها بڕیارە لە ٢-١٢- ٢٠١٩ لە شاری پاریسی فرەنسا، براوەی تۆپە زێڕینەکە دیاری بکرێت لەگەڵ باشترین گۆڵپارێزی ساڵی ٢٠١٩ و پێدانی خەڵاتی" یاشین.

هەروەها ناوی ٢٠ یاریزانی ئافرەتانیش بۆ بردنەوەی تۆپی زێرین بڵاودەکرێتەوە لەگەڵ ١٠ گۆلپارێزی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی "یاشین و  باشترین گۆڵپارێزی ساڵی ٢٠١٩.

خەڵاتی تۆپی زێڕین  لەقۆناغی یەکەمدا کە ناوی ٣٠ یاریزانەکە بڵاودەبێتەوە، لایەن سەرنوسەرانی گۆڤاری فرانس فتبۆڵ دیاری دەکرێت  کە سبەی رادەگەیەنرێت و بۆ قۆناغەکانی تر بە شێوازی تر باشترین دیاری دەکرێت.
تۆپی زێڕین خەڵاتێکی تاکە کەسی گەورەیەو  کێشی تۆپەکە ٧،٢ کگم و ساڵی رابردوو لۆکا مۆدریچی کرواتی بەدەستیهێنا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure