بەڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ راگیرا

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 255‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە خولی ئینگلتەرا دوای ٩ جەولە، یانەی لیڤەرپوڵ توشی یەکەم یەکسانبوون هات و دژی شەیتانە سورەکانی مانچستەر، راگیرا.

لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی، لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا، بووە میوانی یانەی مانچستەریونایتدو لە ئەنجامدا یاریەکەیان ١-١ بەکۆتا هێنا.

سەرەتاو لە خولەکی ٣٦، مارکۆس راشفۆرد توانی گۆڵی یەکەم بۆ مانچستەریونایتد بکات و گێمی یەکەم ١-٠ تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی لیڤەرپوڵ فشارەکانی زیادکردو  چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، بەڵام لە خولەکی ٨٥ لە لایەن ئادەم لالاناوە سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەو خۆی لە شکست لەم وەرزە لە خولەکە رزگارکرد.

لیڤەرپوڵ بە ٢٦ خاڵ لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت ویانەی مانچستەریونایتد بە ١٠ خاڵ لە پلەی ١٣ دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure