مارسێلۆ هۆشداری لەسەر لالیگا دەدات و باسی ڤینسیۆسیش دەکات

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3195‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

مارسێلۆ ی برازیلی و یاریزانی باڵی چەپی  یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە دۆڕاندنی تیپەكەی كرد لە بەرامبەر ریاڵ مایۆركا کاتێک بە ئەنجامی (1-سفر )  لە چوار چێوەی ركابەرییەكانی گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا شەوی رابردوو  دۆڕا.


مارسێلۆ لە لێدوانێكیدا کە بەرنامەی (چرینگیتۆ  ) ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە  وتی " ئێمە لە ریاڵ هەمیشە ڕاڕاین ، تەنانەت گەر براوەشبین دەبێت ڕاڕابین وریابین لە هەموو شتێك " 
 هەروەها وتی " خولی ئیسپانی زۆر گۆڕاوە و ركابەرییكردن لە سەر نازناوەكە قورس بووە "
 دواتر لەسەر " ڤینسیۆس جۆنیۆری هاونیشتیمانی وتی؟ گەنجێكی زۆر باشە و تەمەنی تەنها 19 ساڵە ، پێویستە لە سەری شتی زۆر فێربێت  و وای دەبینم كە شتی زۆری كەم نیە "

ئەوەشی خستە روو  " هەوڵماندا ئەوەی هەمانە پێشكەشی بكەین ، بەڵام ئەوان گۆڵێكی خیرایان تۆمار كرد ، ئەمەش یارییەكەی قورس تر كرد ، ئەمە پاساو نیە "
 لە كۆتاییدا وتی " حەز ناكەم باسی ناوبژیوانان بكەم ، دەبوو گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بكەین لە یارییەكەدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure