زیدان هۆکاری شکستەکەی بە مایۆرکا روونکردەوە

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 868‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی ریاڵ مایۆرکای تازە سەرکەوتوو بووەوەو لە ئەنجامدا ١-٠ یاریەکەی پێدۆڕاندو توشی یەکەم شکست لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بوو.

دوای یاریەکە زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە پرێس کۆنفرانسێکدا هۆکاری شکستەکەی بۆ رۆژنامەنوسان روونکردەوە.

زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند،  ئەمڕۆ ئێمە هەموو شتێکمان کەم بوو، بە شێوەیەکی ئاڵۆز دەستمان بە یاریەکە کرد،ئەگەر بمانەوێت  شتێکی گرنگ بکەین  ئێمە دەبێت بەردەوام بین بە بێ پچڕان، دەبێت هەموو یاریزانەکان لە هەموو یارییەکان خۆیان بسەلمێنن، کە چۆن یاری بۆ ریاڵ مەدرید دەکەن،ئێمە ئەمڕۆ کەم کۆنترۆڵی یاریەکەمان کرد، بە بێ دەرفەتی گۆڵکردن ئەوەش مەحاڵ بوو.

وتیشی" هەریەکە دەتوانێت رای خۆی هەبێت لەسەر پێکهاتەکە، من ئەو بڕیارەم دا پێکهاتەکە بەمشێوەیە بێت، دەبێت شیبکەینەوە دڵخۆش نین چی رووداوە، پێکانەکان، بیانوو نین، ئێمە یاریزانی بەهرەمەندمان  هەیە و دەرفەتمان هەیە تا ئەوان ئاستی خۆیان نیشان بدەن لێرە، ئەمە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئێمەدا ناهێنێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure