بەڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید دۆڕاو یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە لەدەستدا

جیهان :: 19/10/2019‌ :: 402‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت


لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی ریاڵ مایۆرکای تازە سەرکەوتوو بووەوەو لە ئەنجامدا ١-٠ یاریەکەی پێدۆڕاندو توشی یەکەم شکست لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بوو.

یاریەکە لە یاریگای مایۆرکا ئەنجامدراو  توانیان لە خولەکی ٧، بە گۆڵی یاریزان، لاگۆ جۆنیۆر پێشبکەون و گێمی یەکەم ١-٠ بە سودی مایۆرکا کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، زیدان چەندین گۆڕانکاری ئەنجامداو  ئۆدۆریزۆلاش بە کارتی سوور کرایە دەرەوە،بەڵام یانەی شاهانە سەرکەوتوو نەبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەو لە کۆتایدا بە گۆڵێکی خاوێن توشی یەکەم شکست هات لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

بەم دۆڕانە ریاڵ مەدرید بە ١٨ خاڵ یەکەمی بە سوودی بەرشەلۆنە لە دەستداو ئەو یانە کەتەلۆنیە بە ١٩ خاڵ دوای بردنەوەی ٣-٠ لە ئیبار چووە پێشەنگ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure