بەڤیدیۆ:سێ خاڵی زەحمەت بۆ خانمەپیرەکە

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 332‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە خولی ئیتاڵیاو لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمدا، یانەی یۆڤانتۆس سێ خاڵی قورسی بەدەستهێناو توانی ٢-١ لە یانەی بۆلۆنیا بباتەوە.

خانمە پیرەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کردو هەرچەندە سەرەتا لە خولەکی ١٩ بە گۆڵی رۆناڵدۆ پێشکەوت، بەڵام یانەی بۆلۆنیا توانی لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو بێت و یاریزان "دانێلۆ لە خولەکی ٢٦ گۆڵی یەکسانبوونەوەی کردەوەو گێمی یەکەم ١-١ تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس توانی لە خولەکی ٥٤ گۆڵی دووەم و دڵنیایی  لە لایەن، پیانیچ بکات و یاریەکە ٢-١ بباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگ بکات.

یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی  ٢٢ خاڵ یەکەمی خولەکەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure