چوار راهێنەر قوربانی سێ گەڕی سەرەتای خولی نایابی عێراق بوون

ناوخۆیی :: 20/10/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ، حسین کەرکوکی


پاش تێپەڕبوونی 3 گەڕ  لە خولی نایابی عێراق دەست لەكار كێشانەوە و دوورخستنەوەی راهێنەران مانشێتی دیمەنەكە بوون  وچوار راهێنەر قوربانی گۆڕانكاری دەستپێكی خولەکە بوون . 

یەك گەڕ بەسە لەگەڵ حەكیم شاكر :

حەكیم شاكر راهێنەری زەورا یەكەم   قوربانی گۆڕانكاری دەستەی هونەری بوو  وپاش تیپەڕبوونی تەنها یەك گەڕ لە خولی نایابی عێراق و پاش یەكسان بوون لەگەڵ سەماوە رەخنەكان رووبەرووی بونەوە پێش ئەوەی دەست لەكار بكێشێتەوە .

كۆتایی شاكر لەگەڵ زەورا تەنها بابەتی كات بوو پاش ئەو كێشانەی تووشی تیپەكە هات و رۆیشتنی راهێنەری گۆڵپارێزەكان و دواتر گۆرینی یاریدەدەری راهێنەر سەقا عەدنان ، ئەمەش بەڵگەیە  لە سەر جێگیرنەبوونی ئەركی راهێنەر كە بە خیرایی كۆتایی هات و باسم قاسم جێگرەوەی بوو كە لەگەڵ زەورا پێش دوو وەرز نازناوەكەی بەدەستهێنابوو.

پیشەیەك راهێنەر باسم قاسم دوور دەخاتەوە :


ئەو یانەیە نوێیەی خولی نایاب کە یانەی قاسمە، دۆخێكی جیاواز بوو بەهۆی ئەوەی دەستپێكی وەرزی بە ئەنجامێكی دیار دەستپێكرد،   بە بردنەوەی  لە یانەی نەوت ، بەڵام ناچار بوو لە سەر گۆرینی راهێنەرەكەی بەهۆی پەیوەستبوونی بە پیشەیەكی نوێ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا كە كاریگەری هەبوو  لە سەر پابەندبوونەكانی لەگەڵ یانەكە ،جێهێشتنی ئەركەكە بۆ راهێنەرێكی تری پێ باش بوو، دواتر لەگەڵ حوسام فەوزی رێكکەوت و پەیوەندی راهێنەری لەگەڵ ئیدارە بە شێوەیەكی دۆستانە تەواو بوو .

 3دۆڕاندن ئاربیش دەداتە زەوی :


 عەبدول حەفیز ئاربیشی لیبی لەگەڵ زاخۆ زۆر بەردەوام نەبوو ، پاش تێپەڕبوونی سێ گەڕ تیپەكە تووشی سێ دۆڕاندن بوو ، یانەكە ئارامی لە دەستدا لە بەرامبەر راهێنەرداو بڕیاری دوورخستنەوەی درا و ئەركەكەی سپێردرا بە عەلی هادی .
ئاربیش درەنگ پەیوەندی كرد بە تیپەكە دەرفەتی پێویستی  نەبوو  لە ئامادەكارییەكان ، بەڵام ئەنجام و سێ دۆڕاندنی لە سەر یەك كاروانەكەی  بە خێرایی كۆتا پێهێنا .

ئەو راهێنەرە لیبییە جێی رەزامەندی ئیدارەی یانەكە نەبوو ، ئەنجامە خراپەكانی سەرەڕای ئەوەی لە سەرەوە باس كرا ، دەرئەنجام رووبەڕووی چارەنووسی دوورخستنەوە بوو ، كاروانەكەی لەگەڵ زاخۆ كۆتاییهات .

یەكسانبوونەكانی شێخی راهێنەران :

پەیوەندی یانەی هەولێر بە شێخی راهێنەران ئەكرەم سەلمان زۆر بەردەوام نەبوو ،پاش سێ گەڕ لە خولی عێراقی هەموویان بە یەكسان بوون كۆتاییهات ، لە بەرامبەر نەوتی ناوەڕاست لە هەولێر و كارەبا لە یاریگای تاجی و سێیەم یاریش یانەی نەوت بوو ، ئەو راهێنەرە ناچاربوو دەست لەكار بكێشێتەوەو پێش ئەوەی ئیدارەی یانەكە بجوڵێت و دوور بخرێتەوە .

پاش لێكۆڵێنەوە  لە ژمارەیەك لە راهێنەران ،  ئیدارەی یانەكە لە سەر راهێنەری كرواتی رادان گاسنین جێگیربوو بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ‌ئەركەكە بدات لە شوێنی ئەكرەم سەلمان .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure