ئاگاتان لە خولی نایابی عێراقییە لە ریزبەندی چەندی ئاسیادایە

ناوخۆیی :: 19/10/2019‌ :: 570‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

لە دوایین پۆڵێنی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكرایەوە خولی نایابی عێراق ریزبەندی نۆیەمی بەدستهێناوە .

 خولی عێراق بە پلەی نۆیەم هات پاش خولەكانی ( چین و قەتەر و ژاپۆن و كۆریای باشوور  و ئیران و سعوودیە و ئیمارات  تایلەند .

كۆی خاڵەكانی خولی نایابی عێراق گەیشتە 50,198 وكۆی خاڵەكانی  یانەكانی عێراق لەم ساڵەدا 8300 خاڵ و لە 2018 یانەكانی عێراق 8,633خاڵ  و2017 كۆی خاڵەكانی یانەكانی 8,933 خاڵ بووە و  لە ساڵی 2016 كۆی خاڵەكانیان گەیشتە 9,833 خاڵ.
سێ یانەی عێراق  لەپۆلێنی  یانەكانی ئاسیا بوونیان هەبوو ، یانەی قوە جەویە  لە ریزبەندی 25 و یانەی زەورا لە ریز بەندی 48 و یانەی نەوتی ناوەڕاست  لە ریزبەندی 82 ی ئاسیا بوون .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure