بەڤیدیۆ:چێڵسی سێ خاڵی تری بەدەستهێنا

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە خولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمدا، یانەی چێڵسی بردنەوەیەکی تری بەدەستهێناو توانی بە تاکە گۆڵێک لە یانەی نیوکاسڵ بباتەوە.

چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کردو هەرچەندە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە گێمی دووەم توانی لە خولەکی  ٧٣، گۆڵی بردنەوەی یاریەکە لە لایەن مارکۆس ئەلۆنسۆی ئیسپانی بکات و یاریەکە بەو تاکە گۆڵە بباتەوە.

لە یارییەکی تردا تۆتنهام ١-١ لەگەڵ یانەی واتفۆرد یەکسانبوو.

چێڵسی بە ١٧ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure