میسی هەموان شۆک دەکات ​

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1937‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بیرۆكەی واژووكردنی گرێبەستێكی هەتا هەتایی لەگەڵ بەرشەلۆنە رەتكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەدرێژایی كاروانی وەرزشیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە نەک بۆ هەتا هەتایە.

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە  بە رۆژنامەی (مۆندۆدیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی راگەیاند " بە درێژایی كاروانی وەرزشی لێرە لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنمەوە ، ئەوان ئەوەیان لەگەڵ ئینێستا و هەموو ئەو یاریزانانە كرد كە بۆ ماوەیەكی درێژ یارییان كرد ، گرێبەستێكم ناوێت بمبەستێتەوە ، چونكە نازانم بابەتەكان چۆن بەرێوەدەچن لەگەڵمدا ، مانەوەم لێرە ناوێت گەر باش نەبم "

 میسی روونیكردەوە " دەمەوێت ركابەربم و لە دۆخێكی جەستەیی باش ، بەردەوام  لە جەنگكردن ، نەك لە بەر ئەوەی كە پەیوەستم بە گرێبەستێكی هەتا هەتایی ، ئەمە تاكە هۆكارە كە وام لێدەكات ئەو كارەم خۆش نەوێت "

میسی باسی تیاگۆی كوڕی كرد و دووپاتی كردەوە كە دەیەوێت ببێتە یاریزانی تۆپی پێ .
لە كۆتاییدا وتی " جیهانی تۆپی پێ زۆر ئاڵۆزە ، ئەو هێشتا لە تەمەنی 7 ساڵاندایە  و پێویستە لە سەری چێژ لە تۆپی پێ ببینێت ، دواتر دەزانین كە دەبێتە یاریزانێكی پیشەگەر یاخود نا ،دواتر دەبینین "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure