لە كەركوك پاڵەوانێتی كاراتی منداڵان و تازەپێگەیشتووانی یانەكان بەرێوەچوو

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 76‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

ئێواری ئەمڕۆ ( هەینی 18/10/2019 ) و لە هۆڵی كاراتی بەشی بەهرە وەرزشیەكان ، یەكێتی كاراتی كەركوك،  دوا یارییەكانی پاڵەوانێتی منداڵان و تازەپێگەیشتووانی یانەكانی كەركوكی  ساز كرد .
 ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانییەكە كە یانەكانی (خاك، سۆلاڤ ، سۆلاڤی نوێ ـ شۆریجە ، كەیوان ، گازی باكوور ، بەشی بەهرە وەرزشیەكانی كەركوك ) بەشداریان تێدا كردبوو بەم  شێوەی لای خوارەوە بوون : 
ئاستی منداڵان :
- كومیت
یانەی خاك پلەی یەكەم
یانەی شۆریجە پلەی دووەم

-كاتا:
یانەی خاك پلەی یەكەم 
یانەی سۆلاڤ پلەی دوو 

*ئاستی تازەپێگەیشتووان :
- كاتا:
یانەی خاک پلەی یەكەم
یانەی كەیوان پلەی دووەم
- كومیت
- یانەی خاك پلەی یەكەم 
- یانەی سۆلاڤ پلەی دووەم . 


سەبارت بە پاڵەوانیتیەكە ، حسێن عەلی  سەرۆكی كاراتی كەركوك وتی" ئەمە دووەمین پاڵەوانێتیە كە بە هاوكاری نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان ئەنجامی دەدەین "
وتیشی " پاڵەوانیتیەكەمان تایبەت كرد بە ركابەرییەكانی مناڵان و تازەپێگەیشتووان بە ئامانجی  ئەوەی تەكانێكی باشیان پێبدەین و بە ئاگا بین لە ئاستیان "
لە لای خۆیەوە شاڵاو عەباس یاریزانی تیپی مندڵانی خاك خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە بەشداری كردووە و توانیویەتی پلەی یەكەم دەستبەر بكات. 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure