ناوبژیوانێكی كورد بەشداری لە بەرێوەبردنی پاڵەوانێتی خوارووی رۆژهەڵای ئاسیا دەكات

ناوخۆیی :: 16/10/2019‌ :: 179‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کورد، یوسف سەعید بەشداری  لە بەرێوەبردنی پاڵەوانێتی خوارووی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات  كە وا بریارە  لە فلپین بەرێوەبچێت.


 سەبارەت بە دەستنیشانیكردنی  یوسف سەعید بۆ ( دواڕۆژ ) رایگەیاند"  لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە دەستنیشانكرام بۆ بەشداریكردن لە بەرێوەبردنی پاڵەوانێتی خوارووی رۆژهەڵاتی ئاسیا كە پاڵەوانێتیەكی هەرێمایەتی ئاسیایەو بڕیارە  لە 22 مانگی داهاتوو دەستپێبكات"


 هەروەها وتی "  ناوبژیوانە دیاری كراوەكان  دەبێت لە  پۆلێنی ناوبژیوانانی بژاردەی ئاسیا بن  و رایگەیاند ئەو تەنها ناوبژیوانی عێراقە كە دیاری كراوە بۆ بەرێوەبردنی ئەو پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە.

 لە كۆتایی لێدوانەكەی یوسف سەعید وتی " بریارە پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە تاقیكردنەوەیەك بۆ ناوبژیوانان  بکرێت كە زیاتر پشكنین دەبێت بۆ ئاگابوون لە نەبوونی پێكان و هیچ گرفتێكی تەندرووستی " .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure