میسی شەشەم پێڵاوی زێڕینی پێدرا

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 306‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ میسی شەشەم پێڵاوی زێڕینی پێدرا کە ساڵانە بە گۆڵکاری ئەوروپا دەدرێت و بووە یەکەم یاریزان ٦ جار ئەم نازناوە بە نرخە بباتەوە.
دوای پێدانی خەڵاتەکە میسی قسەی کردو رایگەیاند" دەمەوێت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببەمەوە، هەروەها خولی ئیسپانیاش ئەوەش نازناوێکی گرنگە، ئێمە دەمانەوێت هەموو نازناوەکان ببەینەوە.


وتیشی" نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  شتێکی تایبەتە هەموو ساڵێک دەمانەوێت بەدەستی بهێنین، بەڵام ئەوەی گرنگترین نازناوە بە نسبەت منەوە لالیگایە.

 

هەروەها سوپاسی ئەلباو سوارێزی کردو رایگەیاند ئەوان بەشێک بوون لە بردنەوەی ئەم نازناوە لە لایەن منەوە، سوپاسی خێزانەکەم و هاوڕێکانم و راهێنەر دەکەم ، هەموان هاوکاری منیان کردووە ئەمرۆ ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure