ئەنجامەکانی یەکەم رۆژی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچانی کوردستان

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

بە چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان و بە هاوکاری نوێنەرایەتی شاری دهۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و لقی دهۆکی یاری تۆپی دەست، لە رۆژانی ١٥ تا ١٩ ـی ئەم مانگە لە شاری دهۆک و بە دیاریکراوی لە هۆڵی وەرزشی یانەی سەنحاریب، خولی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی کچان بەڕێوەدەچێت لە یەکەم رۆژی خولەکەش یانەکانی؛ هەولێر و ئافرۆدێت و ئافرەتانی هەولێر رکابەرەکانیان گۆڵباران کرد.


لە یاری کردنەوەی خولەکە کچانی ئافرۆدێتی خاوەنی پلەی دووەمی عێراق بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی سەنحاریبی میوانداری خولەکەیان بردەوە کاتێک یارییەکە بە جیاوازی ١١ گۆڵ لە بەرژەوەندی کچانی ئافرۆدێت بە کۆتاهات بە ئەنجامی (٢٧-١٦) گۆڵ.


لە یاری دووەمی خولەکە یانەی ئافرەتانی هەولێر بە جیاوازییەکی زۆر لە یانەی کەرکوکییان بردەوە بە ئەنجامی (٣٣-١٠) گۆڵ.
لە یاری سێیەم و کۆتایی رۆژی یەکەمی خولەکە یانەی هەولێری پاڵەوانی عێراق بە ئاسانی لە کچانی قەڵای بردەوە بە ئەنجامی (٢٩-٢٠)گۆڵ.


وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر لە دووەم رۆژی خولەکە (٣) یاری گرنگ ئەنجامبدرێت لە یاری لوتکەش ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی هەولێر و ئافرۆدێت بەیەکدەگەن یارییەکانیش بەمشێوەیە:
کەرکوک – قەڵا
سەنحاریب – ئافرەتانی هەولێر
هەولێر – ئافرۆدێت
دوای چاوەڕوانییەکی زۆری یانەکانی کوردستان، دواجار یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان بڕیاریدا خولی تۆپی دەستی کچانی کوردستان ئەنجامبدات و (٦) یانە لە خولەکە بەشدار دەبن کە پێکهاتوون لە یانەکانی؛ (کەرکوک، قەڵا، سەنحاریب، هەولێر، ئافرۆدێت و ئافرەتانی هەولێر).


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure