بەرشەلۆنە رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 796‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ سپۆرت

رۆژنامەی (ئاس ) ی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات كە یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕوان دەكرێت  لە گەڕی نۆیەمی لا لیگا رووبەڕووی ئیبار ببێتەوە،  رەنگە رووبەرووی گرفت ببێتەوە  ئەمەش لە کاتی چوونی بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە، هەروەها رۆژنامەكە ئەو گەشتە كە  گەشتێكی ئاسایی دیارە، رەنگە ببێتە سەرئێشە بۆ یانە  كەتەلۆنیەكە لە سایەی ئەو ناڕەزایەتیانەی لە كەتەلۆنیا دەگوزەرێت.
  سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای ئیسپانی دەربارەی ژمارەیەك لە چالاكوانە سیاسیەكانی كەتەلۆنیا ، رۆژنامەكە ئەوەی خستە روو لە كاتێكدا كە دەبێت فڕۆكەی بەرشەلۆنە رۆژی هەینی كەتەلۆنیا جێبهێڵێت بەرەو ئیبار، مانگرتنێكی گشتی دەبێت لە سەرجەم بەرشەلۆنە و دواتر رێگە  بە فرۆكەكە نادرێت بڕوات ، ئەم كارەش  ئیدارەی بەرشەلۆنە هەوڵی چارەسەركردنی دەدات و لەوانەیە رۆژێک پێشتر سەفەرەکە بکات، واتە رۆژی پێنجشەممە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure