وەزیری وەرزش و لاونی عێراق كۆتاییهاتنی قەیرانی قەرزەكانی و گەڕانەوەی یانەی تەڵەبەی راگەیاند

ناوخۆیی :: 16/10/2019‌ :: 164‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

 

ئەحمەد ریاز وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق كۆتاییهاتنی قەیرانی یانەی تەڵەبەی عێراقی راگەیاند سەبارت بە قەرزە كەڵكبووەكانی  و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تەڵەبە یاری لە خولی نایابی عێراق دەكاتەوە . 

 وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوک وتی " بۆ جەماوەری تەڵەبەی خۆشەویست بەڵێنی ئازاد قەرزە و گەر ووتمان دەیكەین ، پاش دوو مانگ  لە دیدار و كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە قەیرانی یانەی تەڵەبە ، ئەمڕۆ ئەو پارانەی لە ئەستۆی یانەكاندابوو درانەوە ئەو یاریزانانەی یارییان بۆ یانەكە كردبوو لە وەرزەكانی ڕابردوودا  ، بە ئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاند بەمەش قەیرانی یانەی تەڵەبە  لە لیژنەی رپێدانەكان و یەكێتی تۆپی پێ كۆتایی دێت " 

 وتیشی " تەڵەبە دەگەڕێتەوە  بۆ بەشداریكردن  لە خولی نایابی عێراق و هیوای درەوشانەوە بۆ تەڵەبە و سەرجەم یانەكان دەخوازم  لەكاروانی تۆپی پێیاندا و پاڵپشتی تۆپی پێی عێراق دەبین بۆ ئەوەی پێگەی راستەقینەی خۆی وەرگرێت  لە نەخشەی تۆپی پێی  عەرەبی و ئاسیا " 

لە درێژەی قسەكانیدا وتی " دەمەوێت سوپاسی دکتۆر  قوسەی سوهێل وەزیری خوێندنی باڵا بكەم كە هەوڵێكی گەورەی دا  لە كۆتایی پێهێنانی ئەم قەیرانە و هاوكار بوو لەگەڵ هەمووان بۆ دۆزینەوی چارەسەرێك جێی ڕەزامەندی هەمووان بێت ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure