وەرزی ناكاگامی لە پاڵەوانێتی ماتۆڕسواری جیهان كۆتایی هات

وەرزشەکانی دیکە :: 16/10/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

 تیپی هۆندا رایگەیاند كە تاكاكی ناكاگامی شۆفێری ژاپۆنی لە دوایین سێ پێشبڕكێكانی جیهان  بۆ ماتۆڕسواری ئەم وەرزە دادەبرێت ، ئەمەش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک لە شانیدا .

تیمی هۆندا دووپاتی كردەوە ئەو شۆفێرە  نەشتەرگەری لە  هەفتەی داهاتوو دا بۆ ئەنجام دەدرێت پاش پێشبڕكێی ژاپۆن كە لە گۆڕەپانی مۆتێجی بریندار بوو.

 

هەروەها تیپەكە وتی " نەشتەرگەرییەكە ماوەیەكی چاكبوونەوەی درێژ دەخوازێت ، ئەمەش ئەو شوفێرە ژاپۆنیە ناچار دەكات وەرزی 2019 زوو كۆتایی پێبینێت "

ناكاگامی كە هاورێی كال كراچلۆی بریتانیە ، باشترین ئەنجامی لەم وەرزدا لە پێشیبڕكێی ئیتاڵیا بوو كە بە پلەی پێنجەمدا هات .

ئەو شوفێرە ژاپۆنیە  لە ریز بەندی 12 پاڵەوانێتی جیهانە .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure