یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی تری لە دەست دەدات

جیهان :: 16/10/2019‌ :: 1007‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پێش یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانێکی تری لە دەست دەدات و لۆکاس ڤازکوێز توشی پێکان دەبێت.


رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، لۆکاس ڤازکوێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ماسولکەکانی رانی راستیدا توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە ناتوانێت ئامادەی یاری بەرامبەر بە مایۆرکا لە هەفتەی نۆیەم و گالاتە سەرای ببێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە جەولەی سێیەم، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ یاری کلاسیکۆ ئامادە بێت.


هەروەها لۆکا مۆدریچی کرواتیش بەهۆی پێکانەوە بەشداری ئەم دوو یارییە ناکات و تا ئێستاش یاریکردنی گاریس بەیڵ یەکلایی نەبووەتەوە بۆ دوو یاری داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure