بەڤیدیۆ:ئیسپانیا لە خولەکی ٩٢ گەیشتە یۆرۆی ٢٠٢٠

جیهان :: 15/10/2019‌ :: 622‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕپژ سپۆرت

 

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەرکابەرییەکانی گروپی شەشەم لە خولەکی ٩٢، توانی پلیتێکی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت و ١-١ لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید یەکسانبوو، ئەو ئەنجامەش بۆ کوڕانی رۆبێرت مۆرینۆ بەس بوو.

ئیسپانیا یاریەکەی لە یاریگای سوید ئەنجامداو بە ئاستێکی لاوازەوە دەرکەوت، سوید توانی لە خولەکی ٥١،  بە گۆڵی مارکۆس بێرگ پێشبکەوێت، بەڵام لارۆخا خۆی بەدەستەوە نەداو رۆدریگۆی یەدەگ توانی لە خولەکی ٩١ گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ وڵاتەکەی بکات و خاڵێکی گرنگ بەدەست بهێنن و سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ مسۆگەر بکەن بە کۆکردنەوەی ٢٠ خاڵ.

لە دوو یاری تری ئەم گروپە رۆمانیا ١-١ لەگەڵ نەرویج یەکسانبوون، دورگەکانی فارۆش ١-٠ لە ماڵتا دەبەنەوە.

ریزبەندی گروپی شەشەم بەمشێوەیە:

1-ئیسپانیا ٢٠ خاڵ
2-سوید ١٥ خاڵ
3-رۆمانیا ١٤ خاڵ
4-نەرویچ ١١ خاڵ
5-ماڵتا ٣ خاڵ
6-دوورگەکانی فارۆ ٣ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure