راهێنەری عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی دوو یاریزانی کورد دەدات

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 857‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 پێگەی یاریزانانی پیشەگەری   عێراق لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئاشكرایكردووە كە ستافی راهێنانی هەڵبژاردەی  عێراق بریاریداوە چیتر  بانگهێشتی جەستن میرام و ئەحمەد یاسین و ئوسامە رەشید نەكاتەوە  بۆ ریزی هەڵبژاردەكە.
ئوسامە رەشید پێش 8 ساڵ  لە لایەن زیكۆەوەبانگهێشتی  هەڵبژاردەی عێراق كراوە و 22 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە ( بە تێكرای 2،75 یاری لە ساڵێكدا ) .


جەستن میرام پێش 5 ساڵ و لە لایەن حەكیم شاكرەوە بانگهێشتكراوە و 33 یاری ئەنجامداوە (بە تێكڕای 6،6 یاری لە یەك ساڵدا ) و چوار گۆڵی تۆمار كردووە .

ئەحمەد یاسین  لە لایەن زیكۆەوە بانگهێشت كراوە و 6 یاری ئەنجام داوە ( بەتێكرای  8،7 یاری لە یەك ساڵدا ) و 7 گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمار كردووە لەگەڵ درووستكردنی 18 گۆڵ .
عێراق ئەمڕۆ لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی ئاسیای ٢٠٢٣ و مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر توانی ٤-٠ لە کەمبۆدیا بباتەوەو پێشەنگی گروپی سێیەم وەربگرێت و ئەو سێ یاریزانە بەشدارییان نەکرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure