بەڤیدیۆ:کرواتیا بردنەوەی تۆمارکردو وێڵز یەکسانبوو

جیهان :: 11/10/2019‌ :: 295‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠،لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، هەڵبژاردەی کرواتیا بردنەوەی تۆمارکردو وێڵز یەکسانبوو.
لە یەکەم یاریدا کرواتیا لە یاریگای خۆی توانی ٣-٠ لە هەنگاریا بباتەوە.
گۆڵەکانیش" مۆدریچ و پیترۆڤیچ دوو گۆڵەکەی تری کردو پێرسیچیش لێدانی سزای لە دەستدا.

لە یارییەکی تری ئەم گروپە وێڵز و سلۆڤاکیا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ١-١ یەکسانبوون.
گۆڵەکەی وێڵز"مۆری تۆماری کردو گۆڵی سلۆڤاکیا کوکا تۆماری کرد.

ریزبەندی گروپی پێنجەم:

1-کرواتیا ١٣ خاڵ
2-سلۆڤاکیا ١٠ خاڵ
3-هەنگاریا ٩ خاڵ
4-وێڵز ٧ خاڵ
5-ئازەربایجان ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure