بەڤیدیۆ:هۆڵەندا لە خولەکی ٩١ شکستی بە ئێرلەندا هێنا

جیهان :: 10/10/2019‌ :: 255‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت 

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بردنەوەیەکی بە نرخی لە دوا ساتەکاندا بە دەستهێناو توانی ٣-١ لە هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکووری پێشەنگ بباتەوە.

لە گێمی یەکەم هەردو هەڵبژاردە لە گۆڵکرن سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٧٥، ماگینیس توانی ئێرلەندیەکان بە گۆڵێک پێش بخات.
دواتر هۆڵەندا بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانی سێ گۆڵی لەسەریەک لە خولەکەکانی  ٨١ و ٩١  و٩٤ لە لایەن یاریزانان، دیپای دوو گۆڵ و دی یۆنگ بکات و یاریەکە ٣-١ بباتەوە.

نوێترین ریزبەندی گروپەکە:

1-هۆڵەندا ١٢ خاڵ
2-ئەڵمانیا ١٢ خاڵ
3-ئێرلەندای باکوور ١٢ خاڵ
4-بیلاڕوسیا ٤ خاڵ
5-ئەستۆنیا ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure