بەڤیدیۆ:عێراق لە بەسڕە یەکەم سەرکەوتنی لەپاڵاوتنی مۆندیال بەدەستهێنا

جیهان :: 10/10/2019‌ :: 302‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی ئاسیای ٢٠٢٣، لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی میوانداری هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێ بباتەوەو یەکەم سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

عێراق توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی یاریزانان، موهەنەد عەلی و عەلی عەدنان بباتەوە، کە ئەمەی دوایی بە لێدانی سزا تۆماریکرد.
لەم گروپە عێراق بە ٤ خاڵ لە پلەی دووەم دێت و ئێران بە ٦ خاڵ یەکەمە.

لە یاریەکە بۆ یەکەمجار ، ژیلوان حەمەدی یاریزانی كوردی یانه‌ی ئێج ئێن كه‌ی گۆریكای به‌شدار له‌خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی كرواتیا بەشداری کرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure