بەڤیدیۆ: شاجوان لە لایەن هاندەرانی ناپۆلییەوە رووبەڕوووی گێچەڵ دەبێتەوە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1683‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

دیلێتا لیوتا بێژەر و پەیامنێری كەناڵی ( سكای سپۆرت ) رووبەڕووی هەڵویستێكی  ئیجگار ناخۆش بووەوە، لە لایەن هاندەرانی یانەی ناپۆلی  ئیتاڵی گێچەڵی سێكسی بەرامبەر دەکرێت، ئەمەش لە كاتی  رۆماڵكردنی یارییەكی خولی ئیتاڵی کە یانەی ناپولی و بریشیای كۆ كردەوەو یاریەکەش لە گەڕی شەشەمی خولەکە بوو .


 لە پێگەی تۆڕە كۆمەڵكایەتیەكان و بە شێوەیەكی بەرفراوان گرتەیەكی ڤیدیۆی دیلیتا لیوتا بڵاوبووەوە كە بە هاوڕێیەتی هاوڕێ راگەیاندكارەكانی بەرەو شوێنی رۆژنامەنووسان دەچن و لەكاتی تیپەڕبوونی لە بەردەم هاندەرانی ناپولی، كە ئەوانیش  هەستان بە گێچەڵكردن پێی بە وتنەوەی دروشمی سێكسی و وتەی نەشیاو ، كە داوایان لێكردبوو سینگی رووت بكات بۆیان .

وەكو پەرچە كردارێك لە سەر ئەو هەڵوێستە شەرمەزارییە رووبەڕووی بووەوە ، ئەو كچە بێژەرە ئیتاڵیە ئاماژەی بۆ هاندەرانی ناپولی كرد بە هێمای (باش نیە ) بە پەنجەی بۆ راوەستان لەو درووشمە سێكسیانە.


ئەمە یەكەمین جار نیە ئەو بێژەرە شۆخ و شەنگە رووبەرووی ئەو هەڵوێستە ببێتەوە ، لە ساڵی 2017  پێگەی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی رووبەڕووی هاك كردن بووەوەو وێنەی رووتیان دزە پێكرد ئەمەش  مشتوومڕێكی زۆری نایەوە.
دیلیتا لیوتا پێش دە ساڵ خەڵاتی شاجوانی ئیتالیای بەدەستهێناوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure