بەوێنە:باسكەی گازی باكوور تووشی دۆڕانێكی قورس بوو

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 69‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

لە چوارچێوەی  یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی باسكەی یانە پلە نایابەكانی عێراق ، ئێوارەی رۆژی 9/10/2019 و لە سەر هۆڵی دووبز ، یانەی گازی باكوور میوانداری یانەی نەوتی كردو لە ئەنجامدا یاریەکەی پێدۆڕاند.

یانەی نەوت بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریەكەی كرد و توانی بە جیاوازی  40 خاڵ بە ئەنجامی (69 -109 ) خاڵ  یارییەكە بباتەوە .

سەبارەت بە ئەنجامی یارییەكەیان  یوسف عەلی لەراگەیاندنی گازی  باكوور وتی" یانە نەوت یەكێكە لە یانە بەهێزەكانی خولەكە و پاڵێوراوە بۆ دەستبەر كردنی ناز ناوەكە لەم وەرزەدا "

 وتیشی " یانەی نەوت پێنج یاریزانی لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكەن لەگەڵ بوونی دوو یاریزانی پیشەگەر  لە پێكهاتەكەیدا " .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure