خۆسیە مۆرینیۆ کریستیانۆ و میسی بە لێدوانێک بێدەنگ دەکات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1248‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

خۆسیە مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەریونایتد، بە لێدوانێک رۆناڵدۆ و میسی بێدەنگ دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو دوو یاریزانە نەیانتوانیووە بگەن بە ئاستی رۆناڵدۆی دیاردە.

لە نوێترین لێدوانیدا خۆسیە مۆرینیۆ باسی رۆناڵدۆی دیاردە دەکات و دەڵێت" هەرچەندە  کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ و میسی ماوەی ١٥ ساڵە لە ئەوپەڕی بەرزی ئاستیاندان، بەڵام ئەگەر باسی بەهرەو توانا بکەین ئەوان هەردووکیان نەیانتوانیوە بگەن رۆناڵدۆی دیاردە.


ئەم قسانەی مۆرینیۆ لە کاتێکدایە، لە ساڵی ١٩٩٦، ئەو راهێنەرە وەکو وەرگێڕ و یاریدەدەری بۆبی  رۆبسۆنی ئینگلیزی و راهێنەری ئەوکاتی یانەی بەرشەلۆنە کاری کردووەو تەواو شارەزای جوڵەو تواناکانی رۆناڵدۆی دیاردە بووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure