سزاکەی دیمبلی راگەیەندرا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1982‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

کەمێک پێش ئێستا لیژنەی سزاکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاکەی عوسمان دیمبلی راگەیاندو ئەو یاریزانەی بۆ دوو یاری راگرت.

 

عوسمان دیمبلی لە یاری بەرامبەر بە یانەی سڤییا کاتێک یاریەکە لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا ٤-٠ بە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، چووە لای ناوبژیوانی یاریەکە، ماتیۆ لاهۆز و بە ناوبژیوانێکی خراپ وەسفی کردو ئەویش راستەوخۆ کارتی سووری پێدا.

 

ئەمڕۆ لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاکەی ئەو یاریزانەی راگەیاندو بڕیاریدا بۆ دوو یاری داهاتووی خولی ئیسپانیا دژی یانەکانی ئیبارو ریاڵ مەدرید بەشداری نەکات.

هەروەها بڕی ٦٠٠ یۆرۆش سزای ماددی داوە.

بەمەش بە ئامادەنەبوونی لە یاری کلاسیکۆ گۆرزێکی کاریگەر لە یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت.

بە قسەی راگەیاندنەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە تانە لە سزاکە دەدات و داوای کەمکردنەوەی دەکات بۆ تەنها یەک یاری.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure