چوار یاریزانی كورد ئەنجامی گەورە لەپاڵەوانێتی پایسكیلسواری نێودەوڵەتی ئیتاڵیا بەدەست دێنن

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 98‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

لەوڵاتی ئیتاڵیا ساڵانە بەبەشداری سەدان یاریزانی بەناوبانگی جیهان گەورەترین‌و درێژترین  پاڵەوانێتی پاسكیلسواری (giro dolamiti) ئەنجام دەدرێت‌و ئەمساڵ لەكوردستانیش چوار یاریزان كە یەکێکیان كچ بوو بەشدارییان كرد‌و ئەنجامی گەورەیان بەدەستهێنا.

 هەریەك  لەسوهێل سامی‌و سلێمان سامی‌و چۆڤان تۆمی لەكوڕان‌و لاڤان ئەحمەد یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق‌و یانەی نەورۆز بەشدارییان كرد‌و لەناو 700 بەشداربوو توانییان ئەنجامی گەورە بەدەست بێنن.

لەو بارەیەوە سیروان سامی راهێنەری هەڵبژاردەی پایسكیلسواری هەڵبژاردەی عێراق‌و كچانی یانەی نەورۆز ئەوەی خستەروو:" بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی كچانی یانەی نەورۆز لەپاڵەوانێتی پایسكیلسواری عێراق نیشانی دەدات رۆژنامەنوسێكی ئیتاڵی ناچار كرد كە سەردانی شاری سلێمانی بكات‌و لەنزیكەوە یاریزانان بەسەر بكاتەوە هەر ئەمەش بووە هۆی پەیوەندی بەهێز لەنێوان ئێمە و ئەو رۆژنامەنوسە ئیتاڵیە كە ساڵانە یاریزانەكانمان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە گەورەیە لەو وڵاتە بكەن.
سیروانی راشیگەیاند:" ئێمە ئێستا گەشبینین كە یارییە تاكەكان بگاتە ئاستی ئەوروپا‌و تەنانەت جیهانیش، بۆیە پێویستە ئەو تیپ‌و یاریزانانەی كە بەشداری پاڵەوانێتیەكانی جیهانی دەكەن گرنگیەكی تایبەتیان پێبدرێت، چونكە ئاستی یاریزانانی كورد هیچی لەیاریزانانی جیهان كەمترنیە.
ئەنجامی هەر چوار یاریزانە كوردەكە بەمشێوەیە بوو:
سوهێل سامی                پلەی 19
سلێمانی سامی              پلەی 22
چۆڤان تۆمی                 پلەی 62
لاڤان ئەحمەد                پلەی 167
بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانانی كورد لەپاڵەوانێتیەكانی عێراق وای لەبەرپرسانی یەكێتی پاسكیلسواری عێراق بەناچاری بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە پشت بەیاریزانانی كورد ببەستێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure