ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێبڕکێی یاریزانێک دەکەن

جیهان :: 09/10/2019‌ :: 3231‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایدەگەیەنن، جەنگی هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ یاریزانێکی ئیسپانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەستیپێکردووە، کە ئەویش "فابیان رۆیزە.

فابیان رۆیز لە ئێستادا بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ یانەی ناپۆلی دەردەکەوێت و ئەمەش وای لەو دوو یانە زەبەلەحە کردووە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، نرخی ئێستای ئەو یاریزانە زیاترە لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆو تا ئێستاش ئەو یاریزانە گرێبەستی نوێ نەکردووەتەوەو  هیچ مەرجێکی پارەش لەسەر گرێبەستەکەی دانەنراوە،ئەمەش وایکردووە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە گرنگی بە گواستنەوەی بدەن.

فابیان رۆیز ئیسپانیەو تەمەنی ٢٣ ساڵەو یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی ناپۆلی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure